2021-09-11   871     
شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یوه‌ندیكردنی به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له‌به‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی یه‌كێتی بڕیاریداوه په‌یوه‌ندی به‌و حزبه‌وه بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا، له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێشوازیكرد له شادی نه‌وزاد، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌دیدارێكدا كه زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مان ئاماده‌یبو، په‌رله‌مانتار شادی نه‌وزاد رونیكرده‌وه، "له‌به‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی یه‌كێتی و رێزگرتن له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی، بڕیاریداوه له‌ئه‌مڕۆوه په‌یوه‌ندی به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بكات و له‌چوارچێوه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی درێژه به‌خزمه‌ته‌كانی بدات".
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بافڵ تاڵه‌بانی وێڕای به‌خێرھاتنی په‌رله‌مانتار شادی نه‌وزاد بۆ ناوڕیزه‌كانی یه‌كێتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "یه‌كێتی ماڵی ھه‌مو ئازادیخواز و خه‌ڵكێكه كه باوه‌ڕی به خه‌باتی مه‌ده‌نی، دیموكراسی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان هه‌یه، بۆیه پێشوازی له‌م بڕیاره دروسته ده‌كه‌ین و داواكارین له‌په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی په‌رۆشانه‌تر په‌رله‌مان بكه‌نه سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌داوا و مافه ره‌واكانی خه‌ڵك و خزمه‌تكردنی زیاتری ھه‌رێم".
بافڵ تاڵه‌بانی رونیشیكرده‌وه، "یه‌كێتی ھێزێكی به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر ئه‌زمونی ھه‌رێم و گله‌یی و داواكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، بۆیه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان راناكه‌ین و ده‌یكه‌ینه سه‌رمایه‌ی كۆشش و ھه‌وڵی زیاتر خزمه‌تكردن و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان. له‌هیچ كه‌سێكیشی قبوڵ ناكه‌ین خه‌مسارد و كه‌مته‌رخه‌م بێت به‌رامبه‌ر داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵك".