2021-09-11   662     
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دواخستنی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان تا دوای هه‌ڵبژاردن ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ڕایده‌گه‌نێت،"ڕۆژی سێ شه‌ممه ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه".
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11 ی ئه‌یلولی 2021 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێم به كوردیوی ڕاگه‌یاند:دەنگۆی دواخستنی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان تا دوای هەڵبژاردن دووره له ڕاستیه‌وه ،ڕۆژی سێشەممە، ١٤/٩/٢٠٢١، یەكەم ڕۆژی كردنەوەی دەرگایی باخچە و قوتابخانەكان دەبێت لە هەرێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆی دواخستنی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆته باس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه.