2021-09-11   1674     
بۆردى توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى پلاتفۆڕمى كوردستان بۆ پرسه نیشتیمانیه‌كان ده‌رئه‌نجامى ڕاپرسیه‌كى بڵاوكرده‌وه كه له پێنج پارێزگاى كوردستان(هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، كه‌ركوك، هه‌ڵه‌بجه) ئه‌نجامیداوه‌و تێیدا 4285كه‌س به‌شدارى ڕاپرسیه‌كه‌یان كردوه‌و وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتویان داوه‌ته‌وه.
له‌وه‌ڵامى پرسیارى به‌شدارى ده‌نگدان ده‌كه‌یت به‌شداربوانى ڕاپرسیه‌كه به‌مجۆره وه‌لامیانداوه‌ته‌وه، له پارێزگاى سلێمانى له 53,2 به‌به‌ڵێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، 28,2% وتویانه ده‌نگه‌كه‌م ده‌ستوتێنم، 18,6% وتویانه ده‌نگ ناده‌م.
- له‌هه‌ولێر 64,7% وتویانه ده‌نگ ده‌ده‌م و له 21,9% وتویانه‌ده‌نگ ناده‌م و له 13,4% به نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
-له پارێزگاى كه‌ركوك 55,6% به‌شداربوانى ڕاپرسیه‌كه وتویانه ئاماده‌ن ده‌نگ بده‌ن، 24,4% به‌نه‌خێر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌و 20% تا ئێستا بڕیاریان نه‌داوه به‌شدارى ده‌كه‌ن یان نا.
- له‌پارێزگاى دهۆك له 78,1% به‌شداربوانى ڕاپرسیه‌كه ئاماده‌ىى خۆیان بۆ ده‌نگدان ده‌ربڕیوه، 11,2% وتویانه به‌شدارى ده‌نگدان ناكه‌ن و 10,7% به نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
-له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، 53,8% ئاماده‌بوون به‌شدارى ده‌نگدان بكه‌ن، 26,5% به‌نه‌خێر وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه‌و 19,7% به‌نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێى ناوه‌رۆكى ڕاپرسیه‌كه، 20,9% به‌شداربوان وتویانه لایه‌نى حزبى بۆ ده‌نگدان له‌به‌رچاو ده‌گرن و 50,2%به‌شداربوان وتویانه لێهاتووى كاندیده‌كه مه‌رجى دانگدانه لاى ئه‌وان.
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ده‌نگ به كێ ده‌ده‌یت له‌هه‌ڵبژاردندا 23,64% وتویانه ده‌نگ به پارتى ده‌ده‌ن و 15,22%وتویانه ده‌نگ به‌یه‌كێـتى و گۆڕان ده‌ده‌ن و 13,14%وتویانه ده‌نگ به‌نه‌وه‌ى نوێ ده‌ده‌ن و 3.04% وتویانه ده‌نگ به یه‌كگرتوى ئیسلامى ده‌ده‌ن و 2,9% وتویانه ده‌نگ به كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌ده‌ن 17,94% وتویانه ده‌نگه‌كه‌یان ده‌سوتێنن و 18,44% وتویانه ده‌نگ ناده‌ن.
به‌پێى ده‌رئه‌نجامى ئه‌م ڕاپرسیه ئه‌وانه‌ى بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ده‌نگه‌كانیان ده‌سوتێنن به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌یه كه ده‌درێته هه‌رسێ حزبه گه‌وره‌كه‌ى هه‌رێم.