جەعفەر شێخ مستەفا: شۆڕشی ئەیلول شۆڕشێک بوو دژی ئەو زوڵمەی بەرامبەر نەتەوەیەک دەکرا
  2021-09-11       594       

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شۆڕشی 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 شۆرشێک بوو دژی زوڵم و ستەم و نادادی بەرامبەر نەتەوەی کورد دەکرا، بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ هەیە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانی گەلی کوردە و دەبێت "بەیەک دەنگی کاربکەین بۆ دەستکەوتی زیاتر لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم."

ئاوێنه‌: جەعفەر شێخ مستەفا لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە یادی 60 ساڵەی شۆڕشی ئەیلولدا کە شۆرشێک بوو دژی زوڵم و ستەم و نادادی بەرامبەر نەتەوەیەک، سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان. لە 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961دا شۆڕشی گەلێک هەڵگیرسا کە بووە وەرچەرخانێک لە مێژووی خەباتی سیاسیدا، بەرامبەر بە ڕژیمێک کە هەموو ماف و ئازادییەکانی لە نەتەوەیەکدا بەرتەسک کردبۆوە کە نەتەوەی کورد بوو، فاکتەری بە هێزی ئەو شۆرشە ئەوە بوو کە کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان بوو بەرامبەر بە ڕژێمی ئەوسای حوکمڕان."

باسی باشکردوە، شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی نەتەوەی کورد لە پێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بووە بۆ گەلی کوردستان، بۆیە بە هیواوە بۆ ئایندە دەڕوانرا و شۆڕشەکان دەبوون بە تەواوکەری یەکتری لە پێناو یەک ئامانج کە هێنانەدی خەونی گەلێک بوو.

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەوەی کە ئەمڕۆ هەیە و بە دەستهاتووە بۆ گەلەکەمان بە خوێنی شەهیدان و قوربانیدان و ماندوو بوون و ئاوارەیی و ماڵ وێرانی هاتووە، با بیپارێزین لە ناحەزان و کار بکەین بە گیانی تەبایی و یەکڕیزی و یەکدەنگی بۆ دەستکەوتی زیاتر لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم."
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×