ڕێباز حەملان: تەسلیمی ھیچ تیرۆرست و زۆردارێک نابین و ناچەمین
  2021-09-12       705       
یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەت، دەڵێت، "بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی و دیپلۆماسییەتی سەرۆکی ھەرێم و بەرێوەبردن و ئاوەدانی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە تەسلیمی ھیچ تیرۆرست و زۆردارێک نابین و لە ئاستیان ناچەمین".

ئاوێنە: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ڕاژەی گشتی، لە ئەژماری خۆی ئەمرۆ یەکشەممە، 12ی ئەیلوول، ئاماژە بەوەشدەکات، "شەوی رابردوو جارێکی تر تیرۆرستان و نەیاران و دوژمنان توشی شۆک بونەوەو ھێرشی ناڕەوایان کردەوە سەر پایتەختی ھەرێمی کوردستان".

ئەوەشی نوسیوە، "ئیرادەی گەلی کوردستان بە ھێرشی چروکانە نالەرزێ".

دەقی بڵاوکراوەکەی رێباز حەملان

لەیادی شۆڕشی ئەیلولی مەزن لە ١١/٩ و لە پاش وتاری مێژوویی سەرۆک بارزانی و گەورەبوون و بەھێزبونی ئیرادەی گەلی کوردستان و یەکریزی و یەکگوتاری پارتی و خەباتکردن بۆ بەدەست ھێنانەوەی پلەی یەکەم لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دڵنیاکردنەوەی ھاونیشتمانیانی ھەرێمی کوردستان کە ھیچ کات ھێزی پێشمەرگەو گەلەکەمان، بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی و دیپلۆماسییەتی سەرۆکی ھەرێم و بەرێوەبردن و ئاوەدانی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە تەسلیمی ھیچ تیرۆرست و زۆردارێک نابین و لە ئاستیان ناچەمین.

ھەر بۆیە شەوی رابردوو جارێکی تر تیرۆرستان و نەیاران و دوژمنان توشی شۆک بونەوەو ھێرشی ناڕەوایان کردەوە سەر پایتەختی ھەرێمی کوردستان.

بەڵام دوژمنان و نەیاران دەزانن سەریان دایەوە لە تاشە بەردەکانی چیای سەفین و قەڵای دێرینی ھەولێر، ئیرادەی گەلی کوردستان بە زۆر ھێز و تانک و تەیارە نەلەرزی وە بەم ھێرشە چروکانەش نالەرزێت ..

رێباز حملان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×