ئەحمەد داود ئۆغلۆ: دژی لادانی سەرۆك شارەوانییەكانی باكووری كوردستانین
  2021-09-12       653       
ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا و سەرۆكی حیزبی ئایندە بەسەردانێك گەیشتە ئامەدی باكووری كوردستان.

ئاوێنە: ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە گوتاری خۆیدا لە كۆبوونەوەیەكدا رایگەیاند ئەوان دژی دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییە كوردەكان و دانانی كەسانی دیكە لە شوێنیانن.

ئەم لێدوانەی سەرۆكی حیزبی ئایندە لە میانەی كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ بەرپرسانی حیزبەكەی لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان.

فەرمانڕەوایانی توركیا بەشێكی زۆری سەرۆك شارەوانییەكانی شارەكانی باكووری كوردستانیان دوورخستەوە كە سەر بە هەدەپە بوون، بەشێكیان دەستگیركردنن و شوێنگرەوەیان بۆ دانان، ئەمەش ناڕەزایەتی لێ كەوتەوە.

حیزبی ئایندە بە رێبەرایەتیی ئەحمەد داود ئۆغلۆ وەك حیزبێكی ئۆپۆزسیۆن كار دەكات بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكای داهاتوو، گرینگی زۆریش بە كورد دەدات، ماوەی رابردوو سەردانی چەند شار و ناوچەیەكی دیكەی باكووری كوردستانی كرد بە جل و بەرگی كوردییەوە شایی كرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×