ئیبراهیم رەئیسی و مستەفا کازمی کۆبوونەوە
  2021-09-12       360       

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران پێشوازی لێکرا، ماڵپەڕێکی نزیک لەحکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکەدا لابردنی ئاستەنگییەکانی بەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان تاران و بەغدا گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

ئاوێنه‌: ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکەی نێوان مستەفا کازمی و ئیبراهیم رەئیسیدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات کراوە بەتایبەت گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان.

باس لەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا چاودێری جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان ئێران و عێراق گفتوگۆی لەسەر کراوە، بەتایبەت رێککەوتنەکانی بواری بانکی، گواستنەوە، کارەبا، غاز و لابردنی ئاستەنگییەکان کە هاتوونەتە پێش.

لەدوای دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران، مستەفا کازمی یەکەمین سەردانی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامدا و پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە، بەتایبەت کە عێراق دووەمین بازاری جیهانە بۆ هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی لەدوای وڵاتی چین.

عێراق بە شێوەیەکی بەرفراوان پشت بە هاوردەی گاز و کارەبای ئێران دەبەستێت، بە جۆرێک ئێران سێیەکی پێداویستیی گاز و کارەبای عێراق دابیندەکات. بەغدا ئێستا 6 ملیار دۆلار بەهۆی دابینکردنی وزەوە بۆ عێراق قەرزداری ئێرانە. 
  
کۆتایی مانگی رابردوو عێراق لووتکەیەکی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە بەست و تێیدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران وسعودیە بەشداربوون، هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش بەشداربوو. 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×