کونسوڵخانەی ئەمریکا: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکەین
  2021-09-12       271       
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەن کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق".

ئاوێنە: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە".

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری".

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا رایگەیاند، "کاژێر 11:43 خولەکی شەوی (11ی ئەیلول) هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کرایە ئامانج و هێزی هاوپەیمان هەردو فڕۆکەکانی خستنەخوارەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە فڕۆکە تێکشکێندراوەکان کەوتە نێو سنوری بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و فڕۆکەکەی دیکەش کەوتە دەرەوەی سنوری بنکەکەوە و هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان لێنەکەوتوەتەوە
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×