دوای كۆبوونهوهی ئهمڕۆی نێوانیان سەرۆکی ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا، سهرۆكی ئێران رایگەیاند، رێککەوتوین لەسەر ھەڵگرتنی ڤیزا لهنێوان ھەر دوو وڵات.
ئەمرۆ ، لەچوارچێوەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی ھاوبەشی نێوان مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، رەئیسی رایگەیاند، لەمەودوا گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی پێویستییان بە ڤیزانابێت بۆ گەشت کردن لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، "لە گفتوگۆکانماندا باسمان لە پەیوەندییە دارایی و بانکییەکانی نێوان ھەردوولا کرد".
ههر لهكۆنگره ڕۆژنامهوانیهكهدا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "گفتوگۆمان لەبارەی چەندین دۆسییەی گرنگی نێوان ھەر دوو وڵات کردووە کە پوەیوەستن بە پەیوەندی مێژوویی و برایەتیمانەوە".