به‌نوسراوێکی نهێنی نێچیرڤان بارزانی موچەی بۆ 12 کەس بە پلەی بەڕێوەبەر و ڕاوێژکار بڕیوەتەوە
  2021-09-12       1557       


عەلی حەمەساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ناوی 12 کەسی دیکەی بڵاوکردەوە کە بە پلەی بەڕێوەبەری و ڕاوێژکار لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێم مووچەی خانەنشینییان بۆ بڕدراوەتەوە.   

ئاوێنه‌: بەگوێرەی نوسراوێکی "نهێنی" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێم کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 9 - 6 - 2008، تیایدا بڕیاردراوە بە دابینکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ 12 کەس.   

لە نوسراوەکەدا کە عەلی حەمەساڵح بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، "بڕیارماندا بە دابینکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ ئەم 12 بەڕێزەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە بەو پلەیەی دیاریکراوە،"   

بەگوێرەی نوسراوەکە، ئەو 12 کەسە پێنج کەسیان بە پلەی ڕاوێژکار و حەوت کەسیشیان بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینکراون."   



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×