وەزارەتی كارەبا: رۆژانە نزیكەی 18 سەعات كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان
  2021-09-12       348       

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاشكرایكرد، لە ئێستادا رۆژانە بەتێكڕا نزیكەی 18 سەعات كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاوبەشانی كارەبا.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە دۆخی ئێستای كارەبا لە هەرێمی كوردستان، ئەوەشی وتوە، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا سێ هەزارو 700 مێگاواتە.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو، لەئێستادا خواست لەسەر کارەبا لە پێنج هەزار مێگاواتەوە بۆ چوار هەزارو 500 مێگاوات دابەزیوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×