شەمخانی بۆ كازمی: هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان چەك بكرێن و لەعێراق بكرێنە دەرەوە
  2021-09-12       612       

عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە دیداریدا لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، نیگەرانی وڵاتەكەی لە بونی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەربڕیوەو داوایكردوە كە "دەستبەجێ چەك بكرێن و لە عێراق بكرێنە دەرەوە."

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، عەلی شەمخانی، نوێنەری رابەری شۆڕشی ئیسلامی و سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تاران كۆبونەتەوەو تاوتوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەكان و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكەیان كردوە.

لە دیدارەكە شەمخانی نیگەرانی وڵاتەكەی دەربڕیوە بەرامبەر بە "زیادبونی جموجوڵ"ی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستانی عێراق كە ئەو بە "گروپی تیرۆریستی" ناوی بردون و وتویەتی"دەبنە مایەی تێكدانی ئاسایشی سنورەكانی هەردو وڵات."

شەمخانی جەختی لەسەر پێویستی "دەستبەجێ چەككردن و دەكردن"ی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە نێو خاكی عێراق كردۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×