پێشنیاردەكرێت لایەنەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەماهەنگی بكەن
  2021-09-12       517       

ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان، پێشنیار دەكات لایەنەكانی دەرەوەی دو حزبە دەسەڵاتدارەكەی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەماهەنگی بكەن و لە هەر شوێنێك كاندیدیان نییە دەنگ بدەنە كاندیدی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆكان.

ئاوێنە: ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"پێویستە لایەنەکانی دەرەوەی دو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی باڵا هەماهەنگی بکەن، لەهەر شوێنێ کاندیدیان نییە دەنگ بدەنە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆکان."

هەروەك داواشی لەو لایەنانە كردوە كە ئەو هەڵوێستەیان بە ئاشكرا رابگەیەنن و وتویەتی"ئەوە خاڵی هاوبەش و لایەنی کەمی ئەرکی نێوان ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆکانە، گەر دەیانەوێت ئایندەو پێگەیەکیان هەبێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×