باڵیۆزی سعودیە: هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیریی ناوچەكەیە
  2021-09-12       364       

ئەمڕۆ یەكشەممە، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیرییە لەناوچەكەدا.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدلعەزیز ئەلشەممەری، باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودی تاوتوێ کران.

بەپێی راگەیەندراوەكە باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی، جەختی لە پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە بە تایبەتی برەودان بە وەبەرهێنەرانی سعودی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەشی بەوەدا کە شانشینی سعودی، بە بایەخەوە ڕۆڵی هەرێم هەڵدەسەنگێنێ وەک فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیری لە ناوچەکەدا .

سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لە گەڵ عەرەبستانی سعودی و هەماهەنگیکردن بە ئاراستەی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردولا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×