له روداوێكی هاتوچۆدا له ناحیه‌ی خه‌له‌كان ژن و مێردێك گیانیان له‌ده‌ستداو چوار منداڵیش برینداربون.
ئاوێنە: مه‌ڵبه‌ند محه‌مه‌د، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی فریاگوزای شه‌هید سه‌باح له خه‌له‌كان به میدیای رەسمی یەكێتی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و یەكشەممە، ته‌رمی دو هاوڵاتی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كه به‌داخه‌وه ژن و پیاوێكن هاوسه‌ری یه‌كترین و چوار منداڵیشیان به‌سه‌ختی برینداربون، كه هه‌مویان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان.
وتیشی: روداوه‌كه به‌هۆی پێكدادانی نێوان ته‌كسیه‌كی سه‌نی و بارهه‌ڵگرێك بوه له‌سه‌ر ڕێگای خه‌له‌كان- ڕانیه نزیك ده‌روازه‌ی خه‌له‌كان.
ئاشكراشیكرد، ته‌رمی ژن و پیاوه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراون و برینداره‌كانیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تای ڕه‌وانه‌ی فریاكه‌وتنی شار ده‌كرێن.