بڵێسە جەبار فەرمان: بانگەشەی ئەم جارە ھاوچەرخ و پرۆفیشناڵە
  2021-09-13       888       

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات، زۆرێک لەو بڕوایەدان کە بانگەشەی ئەم جارە شەرمنانەیە و ئەو گروتینەی جارانی پێشووی نیە، بەڵام ئەو پێی وایە، "بانگەشەی ئەم جارە ھاوچەرخ و پرۆفیشناڵە".

ئاوێنه‌: بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئەمرۆ 13ی ئەیلوول لە ئەژماری خۆی و لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە ژێر ناوی، (بانگەشە دەبێت چۆن بێت؟ ئایا بانگەشەی ئەم جارە ساردە؟) نوسیویەتی، "ھیچ کات من لەگەڵ شەرە پەرۆ دا نەبووم، ھەردەم دژی نمایشی سەیارە و ھۆرن لێدان بووم، ھەمیشە دژی تەقەکردن و نمایشی چەکداری بووم".

بڵێسە دەشنوسێت، "ساڵانێکی زۆر بوو کە ئەمانە پەیرەو دەکران، لە ھەموو ھەڵبژاردنێک دا پارەیەکی زۆر بەھەدەر دەدرا، ھاوڵاتیان دەبوونە قوربانی تەقە و شەرەپەرۆ و نمایشی سەیارە".

بە وتەی ئەو، "ھەڵبژاردنی ھاوچەرغ ئەو ھەڵبژاردنەیە پەیامەکانت لە رێگای میدیا و سۆشیالمیدیاوە بە شێوەیەکی ھێمنانە بگەێنیت، بانگەشەی ئەم جارە بانگەشەیەکی ھاوچەرخی و پرۆفیشناڵ و بە کوالیتیە".

دەقی بڵاوکراوەکەی/

بانگەشە دەبێت چۆن بێت؟
ئایا بانگەشەی ئەم جارە ساردە؟
زۆرێک لەو بڕوایەدان کە بانگەشەی ئەم جارە شەرمنانەیە و ئەو گروتینەی جارانی پێشووی نیە.
ھیچ کات من لەگەل شەرە پەرۆ دا نەبووم.
ھەردەم دژی نمایشی سەیارە و ھۆرن لێدان بووم.
ھەمیشە دژی تەقەکردن و نمایشی چەکداری بووم.
لەگەڵ دانانی بنکەی بانگەشە و چای خواردن و موسیقای بەرز و بێزارکەر نەبووم .
بەڵام ساڵانێکی زۆر بوو کە ئەمانە پەیرەو دەکران.
لە ھەموو ھەڵبژاردنێک دا پارەیەکی زۆر بەھەدەر دەدرا. ھاوڵاتیان دەبوونە قوربانی تەقە و شەرەپەرۆ و نمایشی سەیارە.
ھەڵبژاردنی ھاوچەرغ ئەو ھەڵبژاردنەیە پەیامەکانت لە رێگای میدایا و سۆشیالمیدیاوە بە شێوەیەکی ھێمنانە بگەێنیت، بێ گردبوونەوەی جەماوەری و ھات و ھاواری سەر ستەیج و جێھێشتنی چەندەھا تەن پاشماوە دوای گردبونەوەکە.
بەڵێ بۆ بانگەشەیەکی ھێمن و ئارام بە راچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و خۆپاراستن لە کۆرۆنا.
بانگەشەی ئەم جارە بانگەشەیەکی ھاوچەرخی و پرۆفیشناڵ و بە کوالیتیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×