فەرەنسا لە بارەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی هەرێم‌و بەغدا دەکات
  2021-09-13       452       

کۆنسوڵخانەى گشتى فەڕەنسا لە هەولێر پەیامێکى لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر بڵاوکردەوەو داوایەک ئاڕاستەی هەرێم‌و بەغدا دەکاو بە توندترین شێوە سەرکۆنەى هێرشەکە دەکات.

ئاوێنه‌: کۆنسوڵخانەى گشتى فەڕەنسا لە هەولێر لە جریوەیەکدا لە هەژمارى فەرمى خۆى لە تویتەر  کە بە زمانى کوردى بڵاویکردووەتەوە، سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى شارى هەولێر دەکات و هاوسۆزى و پشتیوانى وڵاتەکەشی بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان دووپاتکردەوە.

دەشڵێت:"ئه‌و هێرشه‌ نوێیه‌ ده‌ستدرێژییه‌كی قبوڵنه‌كراوه‌ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عیراق و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان".

کۆنسوڵخانەکە داواش دەکات هەماهەنگى زیاتر لە ‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عیراق هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ كرده‌وە ناسه‌قامگیرانە بنبڕ بكرێن و ئه‌نجامده‌رانیشی ده‌ستنیشان بكرێن، هەروەها بوونى ئەو جۆرە هەماهەنگییەش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی عیراقییه‌كان دەزانێت.

کاتژمێر 11:45خولەکی شەوی شەممەى رابردوو، لەرێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکە کرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×