وەزیری بەرگری ئەمریکا: رەوشی ئەفغانستان و عێراق زۆر جیاوازە
  2021-09-13       358       


لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، رەوشی عێراق زۆر لە ئەفغانستان جیاوازە و ناکرێت بەروارد بکرێت لە نێوان کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەو دوو وڵاتە.

ئاوێنه‌: وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، ئەفغانستان و عێراق دوو وڵاتی تەواو جیاوازن و دادپەروەرانە نییە ئەگەر بەراورد بکرێن. 

وتیشی، ئەمریکا ھەرگیز بە تەواوی عێراقی بەجێنەھێشتوە و تەواوی ھێزەکانی نەکشاندووەتەوە، ئێستاش کە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا دراوە لەو وڵاتە، بەشێک لە سەربازەکان دەمێننەوە بۆ مەشقپێکردنی ھێزەکانی عێراق. 

وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکردوە، ئەگەر ھەندێک لێکچون ھەبێت لە سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی ھێز بۆ عێراق و ئەفغانستان، جیاوازییەکی زۆر لە نێوانیاندا ھەیە و رەوشی ئەو دوو وڵاتە بە تەواوی لە ھەموو روویەکەوە جیاوازە و ناکرێت بەراورد بکرێن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×