نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی سلێمانی رایگەیاند، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەڵێنی پێداون لە چەند رۆژی داهاتوودا گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی ئەیلول، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی یەکێتی لە سلێمانی کۆبووینەوە و بەڵێنی بێداوین لە رۆژانی داهاتوودا گرفتەکانمان بۆ چارەسەر بکرێت ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خۆی بە نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان داناوە و ئێمەش متمانە بە بەڵێنەکانی دەکەین ".