دایك و باوكی ئەو كچە پزیشكەی لە مەلەوانگەیەكی هەولێر گیانی لەدەستدا، سكاڵای یاساییان تۆماركرد
  2021-09-13       527       

ئەمڕۆ دوشەممە، دایك و باوكی ئەو كچە پزیشكەی هەفتەی رابردو لە یەكێك لە مەلەوانگەكانی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا، بەڕەسمی لە دادگا سكاڵای یاساییان تۆماركرد تاوەكو لایەنی كەمتەرخەم لەو كەیسەدا دەستنیشان بكرێت.

ئاوێنە: فەرهاد مەلا حەسەن، باوكی ئەو كچە پزیشكە كۆچكردوە لەدوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی بە رۆژنامەنوسانی وت، "ئێمە وەك بنەماڵەی كۆچكردو د.فرمێسك، بەپێویستمان زانی سكاڵای یاسایی تۆماربكەین بۆیە ئەمڕۆ دوشەممە، لەسەر ئەو كەیسە بەشێوەیەكی رەسمی سكاڵامان تۆماركرد."

هەروەها یەكێك لە پارێزەرانی تیمی داكۆكیكار لە كەیسەكە بە رۆژنامەنوسانی وت، سكاڵاكە لەلایەن دایك و باوكی د. فرمێسك تۆماركراوەو ئەوان "هیچ كەسێك و هیچ لایەنێكیان تۆمەتبار نەكردوە لەسەر ئەو كەیسە، تەنها دەیانەوێت ئەوەی كەمتەرخەمە دەستنیشان بكرێت و دادگای لێكۆڵینەوە رێكاری یاسایی ئەنجام بدات."

د. فرمێسك، پزیشكی ددان، رۆژی سێشەممەی رابردو 7ی ئەیلول، لە مەلەوانگەی فۆرستیزن لە هەولێر گیانی لەدەستدا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×