حكومەتی هەرێم چوار ئۆتۆمبێل بۆ تەندروستی هەڵەبجە دابین دەكات
  2021-09-13       274       

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینكردنی چوار ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە.

ئاوێنە: د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینکردنی چوار ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئۆتۆمبێلەكان پێكدێن لە دو ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانیش و دو ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری لە جۆری پیكاب.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×