2021-09-14   971     
سه‌باح هه‌ورامی، به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی داوای له‌مامۆستایان و هاوڵاتیان كرد ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرن، چونكه هه‌ر ڤاكسینه له‌مه‌ترسی مردن به‌كۆرۆنا دورتده‌خاته‌وه.
ئاوێنە: به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نیدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ووتی"خه‌ڵك ده‌ڵێت خۆ ئه‌گه‌ر ڤاكسینیش وه‌ربگرین تووشی كۆرۆنا ده‌بینه‌وه، ئه‌و قسه‌یه به‌ڵێ ڕاسته به‌ڵام وه‌رگرتنی ڤاكسین له ئه‌گه‌ری مردن دورت ده‌خاته‌وه".
به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی هه‌روه‌ها وتی"داوا له‌هاوڵاتیان و مامۆستایان ده‌كه‌م ڤاكسین وه‌ربگرن".
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ده‌رگای قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی زیاتر له یه‌ك ملێۆن و 800 هه‌زار قوتابی كرایه‌وه و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌قوتابخانه‌یه‌كی شه‌قڵاوه زه‌نگی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندنی لێدا.