زیاتر له‌ 389 ملیۆن دینار بۆ چوار پرۆژه‌ی هه‌ولێر خه‌رجده‌كرێت
  2021-09-14       337       
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بودجه‌ی 15%ی شاره‌وانی هه‌ولێر، بڕیاردرا به‌ خه‌رجكردنی بڕی 389,245,249 (سێسه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیۆن و دوسه‌د و چل و پێنج هه‌زار و دوسه‌د و چل و نۆ) دینار بۆ چوار پرۆژه‌ی شاری هه‌ولێر.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، چوار پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قام له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێن و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش فه‌رمانی خه‌رجكردنی بودجه‌یه‌كی به‌ بڕی 389,245,249 (سێسه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیۆن و دوسه‌د و چل و پێنج هه‌زار و دوسه‌د و چل و نۆ) دینار ده‌ركرد.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، خه‌رجكردنی بڕی بڕی 389,245,249 (سێسه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیۆن و دوسه‌د و چل و پێنج هه‌زار و دوسه‌د و چل و نۆ) له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی شاره‌وانییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چوار پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قام له‌ سنوری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر.

باسی له‌وه‌شكرد، پرۆژه‌كان بریتین له‌ دروستكردنی شه‌قامێك له‌ گه‌ڕه‌كی كانی، دروستكردنی شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كانی گردجوتیار، دروستكردنی شه‌قامێكی 10مه‌تری له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌نتكاوه‌، دروستكردنی چه‌ند شه‌قامێك له‌ گه‌ڕه‌كی ژیان، قۆناغی یه‌كه‌م.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌میانه‌ی دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی نازنازی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێستا سێ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری هه‌ولێر به‌ به‌های زیاتر له‌ 3.000.000.000 (سێ ملیار) دینار له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×