سەبەتەیەكی نوێی خۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت
  2021-09-14       514       
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەبەتەی دووەمی خۆراك دابەش دەكەین.

ئاوێنە: مانگی ڕابردوو سەبەتەیەكی جیاوازی خۆراك لە عێراق بەسەر هاووڵاتیان دابەش كرا، كە چەند جۆرێك نوێ لە خۆراكی تێدا بوون، بڕیارە دابەشكردنی ئەو سەبەتە خۆراكە بەردەوام بێت.

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕاگەیاند، بڕیارە سەبەتەی دوومی خۆراك دەستپێبدەكات.

وتیشی”خۆراك ڕۆژانە دێتە ناو سلێمانی، بەڵام وادەی دابەشكردنەكەی دیار نییە تاكو هەموو بەشە خۆراكەكە دێت و پشكنینی بۆ دەكرێت”.

مانگی ڕابردوو جگە لە برنج و ڕۆن و شەكر، لەتكەنۆك و دۆشا و نیسكیش لە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیاندا بوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×