ئەمریکا: سیستمێکی بەرگریی بەهێز دادەمەزرێنن بۆ پاراستنی بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر
  2021-09-14       809       


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق دەڵێت، کۆتایی ئەم مانگە (ئەیلول) سیستمێکی بەرگریی بەهێز دادەمەزرێنن بۆ پاراستنی بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر.  

ئاوێنه‌: سکۆت دیسۆرمۆ، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوپەیمانان هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکدەشکێنن کە بەسەر بەسەر فڕۆکەخانەکەدا دەسوڕێتەوە، "جا چ هێرشبەر بێت یاخود نا."  

دیسۆرمۆ جەحتی کردەوە کە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا سیستمێکی بەرگری بۆ پاراستنی بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەکە دادەمەزرێت، هەروەها کشانەوەی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاش ئەنجام دەدرێت.  

هێشتا کاردانەوەى هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بەردەوامە، کونسوڵخانەی ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارەی کرد و بە هەڕەشە بۆ سەر سەروەری و سەقامگیریی عێراق ناوی برد، وتەبێژی هاوپەیمانیش جەختیکردەوە کە هێرشەکە زیانی گیانی و ماددی نەبووە.  

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×