سەدر: سوپا دەتوانێت رێگربێت لەرودانی پێشێلکاری‌و گەندەڵی‌و ساختەکاریی لەرۆژی هەڵبژاردندا
  2021-09-14       311       
موقتەدا سەدر،  رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەرکی پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان به‌سوپای عێراق سپێردراوەو دڵنیان لەوەی سوپا دەتوانێت رێگربێت لەرودانی پێشێلکاری‌و گەندەڵی‌و ساختەکاریی لەرۆژی هەڵبژاردنەکان.

ئاوێنه‌: لەپەیامێکدا کە لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردۆتەوە، موقتەدا سەدر نوسیویه‌تی‌، سوپای عێراق توانی شکۆی خۆی بەدەستبهێنێتەوەو هێزی خۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئاسایشی وڵات بسەپێنێت، هەروەها لەم کاتەدا هێزێکن دور لەحزبایەتی‌و مەزهەبی‌و بونەتە جێگەی رەزامەندی هەموان.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دواین ئەرکی سوپا کە وەک ئاستەنگییەک دێتە پێشیان پاراستنی سندوقەکانی دەنگدانە لەهەڵبژاردنی تشرینی یەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیان لەوەی سوپا دەتوانێت رێگربێت لەرودانی پێشێلکاری‌و گەندەڵی‌و ساختەکاریی لەرۆژی هەڵبژاردنەکان.

بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 10ی تشرینی یەکەمی 2021 پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×