وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت: تەقە لەقوباد تاڵەبانی نەکراوە
  2021-09-15       1020       
وتەبێژی جیگری سەرۆک حکومەت ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانی لەدەڤەری ئیدارەی راپەڕین کرابێت.

ئاوێنە: سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە شوێنێک تەقە کراوە کە زۆر دوور بووە لێمانەوەو ئێمە گوێمان لێنەبووە، کاتێک لەرانیە گەڕاینەوە ئەوکاتە زانیمان تەقە کراوە".

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە ١٤ی ئەیلول لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی لیستی هاوپەیمان قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستەکە لە دەڤەری رانییە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەرفراوانی بۆ ناساندنی بەرنامە و کاندیدەکانی لیستەکەیدا سازکرد، بەدوای ئەوەشدا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە کرا تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×