عەلی حەمە ساڵح: بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بچوکترین بەڵگەیان لەسەر نەبو
  2021-09-15       504       
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 82%ـی هاوڵاتیان کارتەکانی دەنگدانیان وەرگرتوەتەوە و پێشبینی دەکەن 50% بۆ 60% هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان بکەن کە بڕیارە 10ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: نەبراس ئەبو سودە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، لەکۆی 17 ملیۆن کارتی دەنگدان، زیاتر لە 14 ملیۆن کارتی دەنگدان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراون و پێشبینی دەکەن 50% بۆ 60% هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەخت بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەئێستادا سەرقاڵی راهێنانە بەکارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و چۆنیەتی تۆمارکردنی داتاکان، هەروەها بەهاوکاری وەزارەتی پەروەردە ئامادەکارییەکانی لە قوتابخانەکانیش بەردەوامن کە وەک بنکەی دەنگدان بەکاردەهێنرێن.

سەبارەت بە ئاستی بەشداری هاوڵاتیانیش 7ی ئەم مانگە ناوەندی "كلواذا" بۆ توێژینەوەی و راپرسی لەعێراق ئەنجامی راپرسییەکی لەبارەی ئاستی بەشداری هاوڵاتیان لەهەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە، لەراپرسییەکەدا 3600 (سێ هەزار و شەش سەد) کەس بەشدارییانکرد لەو ژمارەیەش 29%ـی دەنگدەران وتویانە بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن.

10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت، لەو چوارچێوەیەشدا لە 31ی ئازاری ئەمساڵ پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردنەکان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×