لە هەولێر هەشت كەس بەتۆمەتی مامەڵەكردن بە دراوی ساختەو ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران
  2021-09-15       253       

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتی ماددە هۆشبەرەكان سەربە ئاسایشی گشتی هەولێر ئاشكرایكرد، لە دو چالاكیدا هەشت كەسیان بەتۆمەتی مامەڵەكردن بە دۆلاری ساختەی رەش و ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركردون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە رێكەوتی 13ی 8ی 2021 لەلایەن ئەفسەرو كارمەندانی بەڕیوەبەرایەتی نەهێشتی ماددە هۆشبەرەكان لەگەڵ تیمێکی تایبەتی هەواڵگری گشتی توانرا باندێک لەناو شاری هەولێر دەستگیربکرێت کە لە پێنج تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب پێکهاتبون لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 190 هەزار دۆلاری ساختەی ڕەش.

هەروەها لەچالاکییەکی تردا لەلایەن ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەناو شاری هەولێرو دەوروبەری توانرا سێ تۆمەتبار دەسگیربکرێن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی 124 گرام کریستاڵ و 110 گرام تلیاک و چوار گرام هیرۆین و 17 شیت حەبی ترامادۆڵ.

تۆمەتبارەكان رەوانەی دادگا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×