دژە تیرۆری كوردستان: لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك دو پێشمەرگە شەهیدبون
  2021-09-15       786       

دژە تیرۆری كوردستان(پارتی)، دەڵێت: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی پێشمەرگەدا لە سنوری ناحیەی دینارتێ، دو پێشمەرگە شەهیدبون."

ئاوێنە: دژە تیرۆری كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا، "کەمێک بەر لە ئێستا لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوەو لە ئاکامدا دو پێشمەرگە شەهیدبون."

راگەیەندراوەكەی دژە تیرۆری كوردستان، پەكەكەی تۆمەتبار كردوە بە "دانانی بۆمبە چێنراوەكە."

بەپێی زانیارییەكان ئەو دو پێشمەرگەیەی گیانیان لەدەستداوە پێشمەرگەی "هێزی رۆژی رۆژئاوای كوردستان"ن و هەروەها لە تەقینەوەكەدا چەند پێشمەرگەیەكی دیكەش بریندار بون.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×