وەزیری گواستنەوەی هەرێم: ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسی درێژدەكەینەوە
  2021-09-15       402       

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڵێنی دا كە ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسی درێژبكاتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن پێشوازی كرد لە نوێنەری سەندیكای كرێكاران و شوفێرانی تاكسی.

لەسەردانەكەیاندا شوفێرانی تەكسی داواكارییەكیان ئاڕاستەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن كرد بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسی كە بڕیارە لە 1/11/2021  كۆتایی بێت و  لەبەرامبەردا  وەزیری گواستنەوە و گەیاندن جەختی لەوەكردەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و خودی وەزیری ناوخۆ لەسەر هێڵن و ئەم پرسە بە هەند وەرگیراوەو بەڵێنی دا ماوەكەیان بۆ درێژبكاتەوە تەنانەت سزای پێ بژاردنەكەش  دوابخرێ.

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن راشیگەیاند، شۆفێران پێویستە پابەندبن بە لێدانی لۆگۆ و لەزگەو دروستكردنی كارتی زانیاری تاكسی بۆ ئەوەی دوچاری سزای یاسایی نەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×