پەروەردە لەبارەی مامۆستایانى وانەبێژ چەند بڕیارێکی دەرکرد
  2021-09-16       297       


بەڕێوبەرایەتی گشتى پەروەردەى سلێمانى داوا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان دەکات بۆ ئەمساڵی خوێندن سود لە وانەبێژانى ساڵى رابردو وەربگرن، بەتایبەت ئەوانەى فەرمانى کارگێڕییان هەیە بەپێى پێویستى قوتابخانەکان دابنرێن، هەروەها داوا دەکات سود لە لیستى یەدەگەکانى وانەبێژانى دانەمەزراو وەربگیرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتى پەروەردەى سلێمانى لەدواین نوسراویدا باسی لەوەشکردوە، داوا دەکەن بۆ ئەمساڵی خوێندن، وانەبێژانى ساڵى رابردو بەگوێرەی پێویستی دابرێنەوە، هەروەها ئەگەر وانەبێژ لەناوەندی خوێندنەکەی ساڵی رابردوی پێویست نەبو، لەناوەندێکی دیکەی سنوری پەروەردەکەی سودی لێوەدەگیرێت.

باس لەوەشکراوە، لەکاتی پێویستی زیاتر بەوانەبێژ دەبێت سود لەلیستی یەدەگەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو وەربگرن و بەپێی پسپۆڕیان و خاڵبەندی دابنرێن، هەروەها بۆ کۆلێژەکانی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەت دەبێت رەچاوی ساڵی دەرچون بکرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتى پەروەردەى سلێمانى ئەوەشی خستوەتەڕو، دەبێت وانەبێژان لە یەکەم رۆژى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندن دەست بە دەوام بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×