ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 1253 توشبو، 22 گیانلەدەستدان
  2021-09-16       223       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 253 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 22 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ هەزارو 631 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 253 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 547 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 22 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 9 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 7 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×