ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رەتیدەكاتەوە كە شەڕەكەی قەزای خەبات شەڕی
نێوان دو عەشیرەت بوبێت وەك ئەوەی لە هەندێك لە میدیاكانی بڵاوكراوەتەوە. راشیگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ناحیەی رزگاری
هێرشكراوەتەوە سەر دو پێشمەرگەی زێرەڤانی كە رێگرییان لە زێدەڕۆیی كردوەو یەكێكیان
باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئاوێنە: پارێزگاری
هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە شەڕەكەی
چەند رۆژی رابردوی قەزای خەبات وتی، چه‌ند بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
له قه‌زای خه‌بات رویانداوه، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به‌هیچ عه‌شیره‌تێكه‌وه
نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه كێشه‌ی نێوان عه‌شیره‌تی گۆران و خه‌یلانی بێت،
به‌ڵكو كێشه‌كه له‌نێوان دو ماڵباتدایە.
وتیشی"ئێمه رێگه ناده‌ین ئه‌و پرسانه بكرێنه بابه‌تی نه‌خوازراو،
بۆیه هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی، له‌هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه
نه‌كات و یاسا سه‌روه‌ره، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارن له‌دروستكردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كان
رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر."
بەپێی قسەی ئومێد خۆشناو لەهەردو ماڵبەتەكە به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه
كوژراو و بریندار هه‌یه.
پارێزگاری هەولێر رەتیشیكردەوە كە شەوی رابردو لە قەزای خەبا شەڕ رویدا بێت
و وتی"چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك كراوه و هیچ شه‌ڕێكیش نه‌بوه، هه‌ردو ماڵباتەكە له
رێگه‌ی یاساوه ده‌توانن مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن، رێگه‌ش به‌و دو خانه‌واده‌یه
نادرێت شه‌ڕ بكه‌ن."
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه و تایبه‌ت به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیه‌وه، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی
سه‌ردانی ئه‌و دو پێشمه‌رگه‌یه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كردوه، كه ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی
ڕێگریكردن له ئه‌نجامدانی زیاده‌ڕۆیی له ناحیه‌ی رزگاری له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك
هاوڵاتیه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و به‌سه‌ختی برینداربون.
وتیشی، "ئه‌و تاوانبارانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ی
هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ئه‌نجامداوه، به زوترین كات ده‌ستگیرده‌كرێن و سزای یاسایی
ده‌درێن".
باسی له‌وه‌شكرد، "بابه‌تی زیاده‌ڕۆیی سنوری بۆ دانراوه، لیژنه‌ی ئه‌منی
له پارێزگای هه‌ولێر هه‌مو هێزه‌كانی ده‌ستكراوه كردوه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه
ده‌ستگیر بكات و بیاندات به دادگا، كه زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی ده‌كه‌ن و یاخود
به‌ره‌نگاری هێزه‌كان ده‌بنه‌وه".