ئێران سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی هەڵوەشاندەوە
  2021-09-16       834       

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ئێران رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە راگرتنی سەرجەم گەشتەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق، لەنێویشیاندا گەشتەكانی گواستنەوەی زیارەتكاران، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبونی كۆمپانیا عێراقییەكە بە رێنماییەكی بەدەستهێنانی ڤیزا لەلایەن گەشتیارانەوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ئێران، بڕیارەكەیان دوای چەند جارێك ئاگاداركردنەوەی كۆمپانیای هێڵی فڕۆكەوانی عێراقی هاتوە لەوەی كە پێویستە بلیت بەو هاوڵاتیانە نەفرۆشن كە تاوەكو ئێستا ڤیزای چونە نێو عێراقییان بەدەست نەهێناوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە سەرجەم گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراق لە لە ئێرانەوە بۆ عێراق و بەپێچەوانەشەوە، لە سبەی هەینییەوە، هەڵدەوەشێنرێنەوە.

هەروەك جەختیشی كردۆتەوە بە دەبێت بەزوترین كات هێڵی ئاسمانی عێراق پارەی ئەو تیكتە فرۆشراوانەی گەشتەكانیان هەڵوەشاوەتەوە بۆ هاوڵاتیان بگەڕێنێتەوە.

پێشتر دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق لەدوایین بڕیاریدابو كە دەبێت  سەرجەم زیارەتكارانی ئێرانی بەرلە گەشتكردنیان بۆ عێراق ڤیزا وەربگرن و لەنێو فڕۆكەخانەكان ڤیزایان نادرێتێ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×