هەڤاڵ ئەبوبەكر: سبەی یەكەم كاروانی بەنزینەكەی عێراق دەگاتە سلێمانی
  2021-09-16       396       

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد، سبەی هەینی، یەكەم كاروانی بەنزینی تەرخانكراو لەلایەن عێراقەوە، دەگاتە سلێمانی.

ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر لە لاپەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوك، ئاشكرایكرد"دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەی(هەینی) یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی."

پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕو، نرخی فرۆشتنی یەك لیتری ئەو بەنزینە بە هاوڵاتیان بە 690 دینار دیاریکراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×