لە هەولێر ئاگر لە هۆتێلێك كەوتەوەو دو كەس گیانیان لەدەستدا
  2021-09-17       343       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئاگر لە هۆتێلێك لە شەقامی 30 مەتری كەوتۆتەوە.لە روداوەكەدا دو ژن گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان، یەكێك لەو ژنانە لە چێشتخانەی هۆتێلەكە كە لە تەنیشت گەراجی هۆتێلەكەیە كاری كردوە، بەرەبەیان ژنەكەی دیكە هاتۆتە لای، بۆ ئامادەكردنی خواردنی بەیانی غازی هەڵكردوەو غازەكە ئاگری گرتوە.

هەر بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان كاتێك ویستویانە غازەكە بێننە دەرەوە پێیاندا تەقیوەتەوەو لە ئاكامدا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو ژنەی گیانیان لەدەستداوە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×