سروە عەبدولواحید: چاوەڕوان دەكەین نەوەی نوێ 14 كورسی بەدەستبهێنێت
  2021-09-17       570       

سروە عەبدولواحید، کاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، چەند ساڵە دو حزبە دەسەڵاتدارەكەی هەرێم لە بەغدا هەمو پۆستەكانیان بۆ خۆیان بردوەو "شەڕەكەیان لەسەر پۆستەكان بوە" دەشڵێت: پێویستە نەوەی نوێ لە بەغدا بێت بۆ رەتكردنەوەی ئەمەو چاوەڕوانیش دەكەن لە هەڵبژاردنەكەدا حزبەكەیان 14 كورسی بەدەستبهێنێت.

ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، ئەمڕۆ هەینی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، رایگەیاندوە"به‌داخه‌وه‌ له‌ 2003وه‌ هه‌تا ئێستا كورد له‌ به‌غداد به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی زیاتر خه‌ریكی دابه‌شكردنی پۆست بون وه‌ک له‌وه‌ی كه‌ بیر له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه‌ هه‌تا ئێستا كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌و مادده‌ی 140 چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و گرفتی زۆرمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌وێ بین بۆئه‌وه‌ی ده‌نگێكی جیاواز بین له‌وه‌ی پۆست و وه‌زاره‌ت و ئه‌مانه‌ی شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ره‌تی بكه‌ینه‌وه‌ و كار بۆ هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین."

هەروەها وتوشیەتی"ئێستا به‌داخه‌وه‌ كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت شه‌ڕی موچه‌ی هاوڵاتیانیش بكه‌ین كه‌ ئه‌مه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا شه‌رمه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان دوای 30 ساڵ ئێمه‌ تازه‌ له‌ به‌غدا شه‌ڕی بودجه‌و موچه‌ بكه‌ین بۆیه‌ پێموایه‌ گرنگه‌ نه‌وه‌ی نوێ له‌وێ بێت."

سەبارەت بە پێشبینییان بۆ ژمارەی ئەو کورسییانەی چاوەڕێ دەکەن نەوەی نوێ بەدەستی بهێنێت؟ سروە عەبدولواحید وتویەتی"له‌ هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌ كه‌ركوک،له‌ به‌غداو كه‌ربه‌لاش كاندیدمان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه ‌14 كورسیه‌، به‌ڵی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین نه‌وه‌ی نوێ 14 كورسی بهێنێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×