كۆمسیۆنی ئه‌وروپای سه‌ربه یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند،
هیواكانی توركیا بۆ بون به ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چن،
چونكه ئه‌و وڵاته له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و
سیاسه‌ته ئابورییه‌كانیدا روی له "پاشه‌كشه‌یه‌كی سامناك" كردوه.
ئاوێنه: كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له‌ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا
له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی توركیا بۆ بونه ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا،
رایگه‌یاند، كاندیدبونی توركیا بۆ په‌یوه‌ست بون به گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه‌ی
بازرگانی جیهانه‌وه(یه‌كێتی ئه‌وروپا)، سڕكراوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی "پاشه‌كشه‌ی
سامناكی زیاتر"ی ئه‌و وڵاته له بواره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ریی و هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌ی سیاسه‌ته‌كانی بۆ بونی ئابورییه‌كی سه‌قامگیر.
كۆمسیۆنی ئه‌وروپا هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له‌ساڵی
2005ه‌وه توركیا به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كانی بۆ دوركه‌وتنه‌وه له یه‌كێتی
ئه‌وروپا.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "دانوستانه‌كان (له‌گه‌ڵ
توركیا)... به‌كرده‌وه به بنبه‌ست گه‌یشتون."
حكومه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورپا سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به هه‌ڵخلیسكان به‌ره‌و حوكمڕانییه‌كی سته‌مكارانه ده‌زانن
و له‌سایه‌ی ئه‌وه‌شدا ئه‌نكه‌ره روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی توندی كۆمسیۆنه‌كه بۆته‌وه
له راپۆرته‌كانی چه‌ند ساڵی رابردویدا، به‌ڵام هیچیان هێنده‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مساڵ
توند نین له‌به‌شێكی زۆری بواره‌كاندا.
كۆمسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئازادی بیروڕا و
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌توركیا سنورداركراون و دیموكراسییه‌تی لۆكاڵی له‌مه‌ترسیدایه‌و
حكومه‌تیش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕه داراییه‌كان هه‌بوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه"پاشه‌كشه‌ی سامناك له
ئابوری توركیادا به‌رده‌وامه‌و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی قوڵتری سه‌باره‌ت به چالاكی
ئابوریی بازاری وڵات لێده‌كه‌وێته‌وه."
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی سه‌ركوتكردنی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن
ئه‌ردۆغانه‌وه‌و هه‌روه‌ها زیابونی ده‌سه‌ڵاته تازه‌كانیدا كه كۆمسیۆنی ئه‌وروپا
پێی وایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تازانه‌ی سه‌رۆكی توركیا له‌ده‌ره‌وه‌ی رێسا‌و هاوسه‌نگین،
به‌شێكی زۆری وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێیانوایه توركیا چیدی هه‌ڵگری ئه‌و بنه‌ما
دیموكراسیانه نییه بۆ ئه‌وه‌ی كاندید بێت بۆ بونه ئه‌ندام له یه‌كێتییه چ جای
بگات به‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام.
به‌پێی رۆیته‌رز، یه‌كێتی ئه‌وروپا كه گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهنێه‌ری
بیانی و دیارترین شه‌ریكی بازرگانی توركیایه، ده‌یه‌وێت توركیا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر
ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می ساڵانی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ردۆغاندا
وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له 2003ه‌وه ده‌ستیان پێكرد.
كۆمسیۆنی ئه‌ورپا له‌راپۆرته‌كه‌یدا باسی له‌وه كردوه
كه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باری نائاسایی له‌ساڵی 2018 له‌توركیا هه‌ڵگیرا به‌ڵام
به‌شێكی زۆری میكانیزمه سه‌ركوتكاره‌كانی باری نائاسایی كراونه‌ته یاسا.
راپۆرته‌كه‌ی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا هێمای بۆ ئه‌وه كردوه
كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ كه له‌كۆتایی
مانگی مارسدا به‌ڕێوه‌چو و تێیدا ئۆپۆزسیۆن براوه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی بو و هه‌روه‌ها
دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه، جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی
زۆره.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌وه‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی و هه‌روه‌ها ناكۆكیشه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌وه‌ریی
ئیراده‌ی گه‌لدا.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ فاروق كایماكچی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و
رایگه‌یاند "مه‌حاڵه ره‌خنه نادروست و ناڕێژه‌ییه‌كان كه له
راپۆرته‌كه‌دا هاتون، قبوڵ بكه‌ین."
وتیشی"هەرکاتێک تورکیا مەرجەکانی ئەندامبونی جێبەجێ
کرد دەبێت ببێتە ئەندامی تەواوەتی."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"له راپۆرته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی
پوچ سه‌باره‌ت به دوركه‌وتنه‌وه‌ی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌یه. توركیا به‌پته‌وی
له شوێنی خۆیدا وه‌ستاوه. تورکیا بەشێکە لەئەوروپا. تورکیا ئەوروپایە."