محه‌مه‌د حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند،
لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی گرژییه‌كانی
ناوچه‌كه‌وه، به ئاڕاسته‌یه‌كی دروستن و هه‌ڵوێستی عێراقیش له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ی
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێراندایه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د حه‌كیم له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند"هه‌ڵوێستی
عێراق رون و ئاشكرایه سه‌باره‌ت قه‌یرانی ئێستای نێوان ئه‌مریكاو ئێران، كه ئه‌ویش
خۆی له هێوركردنه‌وه‌و رێگریكردن له هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش هاوشێوه‌یه
له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت
به هێوریی له ناوچه‌كه‌دا و نه‌بونی نیاز بۆ هه‌ڵگیرسانی هیچ جه‌نگێك."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه عێراق لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی
ترامپ به "گرنگ، ده‌قیق و هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی دروست له‌پێناو هێوركردنه‌وه‌ی
دۆخی ناوچه‌كه" ده‌زانێت.