قوباد تاڵەبانی بۆ هێزە ئەمنییەكان: تاوانبارانی تیرۆركردنی شوكری سەرحەد دەستگیربكەن
  2021-09-17       679       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەتوندی ئیدانەی تیرۆركردنی شوكری سەرحەد، ئەندامی كۆمیتەی شەهیدانی پەكەكە لەسلێمانی دەكات و داواش لە هێزە ئەمنییەكان دەكات تاوانبارانی تیرۆركردنی ناوبراو دەستگیربكەن بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

ئاوێنە: سەعات 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی، شوكری سەرحەد، ئەندامی كۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەكەكە تیرۆركراو پەكەكەش لە راگەیەندراوێكدا وتی، "دەوڵەتی توركیا بەشێوەیەكی دڕندانە، شوكری سەرحەدی تیرۆركردوە"و داوای لە حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی سلێمانی كرد لەوبارەیەوە هەڵوێستیان هەبێت.

كەمێك لەمەوبەر قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بە‌توندی ئیدانە‌ی تیرۆركردنی (شوكری سە‌رحە‌د) دە‌كە‌م، كە‌ ئە‌مڕۆ هە‌ینی ١٧/٩‌، لە‌ سلێمانی تیرۆر كرا."

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتوشیەتی"داوا لە‌لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م، شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن."

قوباد تاڵەبانی جەختی كردۆتەوە كە "سلێمانی شاری ئارامی و سە‌قامگیرییە‌ بۆ ھە‌موان و ھە‌مو كە‌سێكیش دە‌توانێت لە‌ ژێر سایە‌ی ئارامی و ئاسایشی ئە‌م شارە‌ ژیانی خۆی گوزە‌ر بكات بێ ھیچ جیاوازییە‌ك."

دەقی راگەیەندراوەكە...

راگە‌یە‌نراوێك لە‌ قوباد تاڵە‌بانییە‌وە‌ سە‌بارە‌ت بەتیرۆركردنی شوكری سە‌رحە‌د

بە‌توندی ئیدانە‌ی تیرۆركردنی (شوكری سە‌رحە‌د) دە‌كە‌م، كە‌ ئە‌مڕۆ هە‌ینی ١٧/٩‌، لە‌ سلێمانی تیرۆر كرا.

داوا لە‌لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م، شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن.

ھە‌ر لێرە‌شەوە رایدە‌گە‌یە‌نین؛ كە‌ سلێمانی شاری ئارامی و سە‌قامگیرییە‌ بۆ ھە‌مووان و ھە‌موو كە‌سێكیش دە‌توانێت لە‌ ژێر سایە‌ی ئارامی و ئاسایشی ئە‌م شارە‌ ژیانی خۆی گوزە‌ر بكات بێ ھیچ جیاوازییە‌ك.

قوباد تاڵە‌بانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×