ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 1378 توشبو، 19 گیانلەدەستدان
  2021-09-17       376       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 378 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 19 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ هەزارو 815 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 378 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 567 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 19 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 6 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 5 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان، 3 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×