یەكێتی ئەوروپا چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێڕاق دەکات
  2021-09-17       393       
یەكێتی ئەوروپا چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێڕاق دەکات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تیمێكی‌ 80 كه‌سی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كات.

ئاوێنه‌: ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی تیمی‌ یەكێتی ئەوروپا بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق ده‌ڵێت، "داوا لەهەموان دەکەم ئەم پرۆسەیە بەئاشتیانە بەڕێوەببەن، توندوتیژی و ترس و تۆقاندن هیچ جێیەکی لە هەڵبژاردندا نییە."

وتیشی‌، "هەر توندوتیژییەک تەنها دەبێتەهۆی دەستێوەردان و دواجار ڕێگە دەگرێت لەدەنگدەران تا دەنگی خۆیان بدەن."

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، "ئەوە مسۆگەر بکەن کە هەمو کاندیدەکان بەتایبەتی کاندیدە ژنەکان، چالاکوانانی سیاسی، ڕۆژنامەوانان، بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ و کارمەندانی هەڵبژاردن بتوانن بەتەواوەتی مافە دیموکراسیەکانیان بەئازادانە بەر جەستەبکەن."

بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 10/10ی‌ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌رٍِێوه‌بچێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×