بزوتنەوەی گۆڕان: تاوانکارانی‌ تیرۆرکردنی شوكری سە‌رحە‌د بەسزای خۆیان بگەیەندرێن
  2021-09-17       498       
شوكری سە‌رحە‌د
بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێک له‌باره‌ی‌ تیرۆرکردنی چالاکێکی سیاسی (شوكری سە‌رحە‌د) بڵاوده‌كاته‌وه‌و داوا ده‌كات تاوانکاران بەسزای خۆیان بگەیەندرێن.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "بەداخەوە، ھەواڵی تیرۆرکردنی چالاکێکی سیاسیی (شوكری سە‌رحە‌د)مان لە شاری سلێمانی پێگەیشت. بەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە و ھەر ھەوڵێکی توندوتیژی دەکەین کە ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بە ئامانج دەگرێ."

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "داواکاریشین لایەنی پەیوەندیدار بە زوویی سەرەداوی پشت ئەم تاوانە ئاشکرا بکەن و تاوانکاران بە سزای خۆیان بگەیەندرێن."

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەگەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی، شوكری سەرحەد، ئەندامی كۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەكەكە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلەو تیرۆر كرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×