ده‌نگۆی‌ دواخستنی‌ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن له‌زانکۆو پەیمانگاکان ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌
  2021-09-17       353       
ده‌نگۆی‌ دواخستنی‌ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن له‌زانکۆو پەیمانگاکانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌و وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاش ده‌ڵێت، تا ٢٥ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم زانکۆو پەیمانگاکان دەستپێدەکاتەوە.


ئاوێنه‌: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم به‌میدیاكانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، "سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لەدواخستنی پرۆسەی خوێندن لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەن رەتدەکەینەوە."

وتیشی‌، "بەگوێرەی ئەو بڕیارەی پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا تایبەت بەدەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن داوییەتی، تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە."

پێشتر رەزا حسێن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاندبو كه‌ تا ئێستا رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆی سلێمانی دیارینەکراوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو چوارچێوەیەی کە بۆیان دیاریکراوە، "تا کۆتایی ئەم مانگە دەست بەدەوامی زانکۆ دەکەنەوە."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×