2021-09-17   429     
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌ناوچه‌كانی نێوانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن كه ئه‌و ناوچانه هیچ هێزێكی ئه‌منی و سه‌ربازیی لێ نییه.
ئاوێنه: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی نێوانیان كردووه، كه ئه‌و ناوچانه هیچ هێزێكی ئه‌منی و سه‌ربازییان لێ نییه.
وتیشی، ئامانج له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه بۆ رێگریكردنه له جووڵه‌ی تیرۆرستان و ته‌راتێنیان، كه سوودیان له‌بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه وه‌رگرتووه.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و كردانه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شدایه له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش. هه‌روه‌ها وتی، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌هێڵی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كاندا ناكرێت.