2021-09-17   539     
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیاو هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه بۆ به‌ریتانیا سه‌قامگیریی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و هه‌رێمی كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا پرسێكی گرنگه.
ئاوێنه: رۆژی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێکی ڕه‌سمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاو لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لیز ترەس وەزیری دەرەوە، بێن واڵاس وەزیری بەرگریی، لۆرد جۆن مەکفال سەرۆکی ئەنجومەنی لۆردان، جۆن مێجەر سەرۆکوەزیرانی پێشوتری بەریتانیاو ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە کۆبوەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی-یش، له‌دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته، سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی ساندهێرستی سه‌ربازیی به‌ریتانی كرد‌و له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ئامانج‌و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند، چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌ریتانیا هه‌موی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌چون. په‌یوه‌ندیی كورد‌و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه، به‌ریتانیا هه‌ر له‌ساڵی 1991ـه‌وه له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌پرسی سه‌قامگیری له‌هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقدا.
وتیشی، "له‌و كۆبونه‌وانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی عیراق، هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و چۆنیه‌تیی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌ریتانیامان تاوتوێكرد، هه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه. هیوادارین بتوانین ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین. بابه‌تی داعش پرسێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه بوو، وێڕای بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه چۆن بتوانین بواره‌كانی ئابووری و بازرگان‌یش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی چی بو، نێچیرڤان بارزانی وتی، "بێگومان پشتگیریی خۆی بۆ سه‌قامگیری‌و ئارامی‌و پێشكه‌وتنی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و هه‌رێمی كوردستانیش دووپاكرده‌وه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان‌و عیراق".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆچی به‌ریتانیا گرنگی به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، سه‌رۆكی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "وه‌ك باسمكرد په‌یوه‌ندییه‌كانمان كۆنن و بۆ به‌ریتانیا سه‌قامگیریی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا پرسێكی گرنگه، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه به‌رله ڕووداوه‌كانی ئه‌فغانستان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كرابوو، به‌ڵام بێگومان به‌ریتانیا وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاكی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و هاوكار بۆ عیراق سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌رتیانیا ده‌بینێت كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی له عێراق ڕۆڵێكی گرنگی بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا له چ بوارێكدا ده‌یه‌وێت هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات، بارزانی وتی، "به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له‌زۆر بواردا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌وه‌ی بینیم ده‌یه‌وێت هاوكاریی هه‌رێم بكات له‌پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، ده‌یه‌وێت یارمه‌تیمان بدات له‌بواری ئابوری له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت له‌بواری په‌روه‌رده‌شدا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بدات، واته ئه‌مانه ئه‌و بوارانه‌ن كه پێموایه به‌ریتانیا ده‌توانێت تیایاندا هاوكار بێت‌و له‌كۆبونه‌وه‌كانیشدا به‌مشێوه‌یه باسمانكردووه".