شێخی ئەزهەر سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات
  2021-09-18       310       

ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵ (مانگی 11)، سەردانی عێراق دەكات و هەولێریش یەكێك لە وێستگەكانی سەردانەكەی دەبێت.

ئاوێنە: شێخی ئەزهەر، ئەمڕۆ شەممە، بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی وتوە، لە سەرەتای مانگی تشرینی دوەم سەردانی عێراق دەكات و لەسەردانەكەیدا نەجەف، بەغدا، موسڵ و هەولێر بەسەردەكاتەوە.

ئەحمەد تەیب بە ئاماژەدان بەوەی كە عێراق "وڵاتێكی ئازیزە" لەلای وتوشیەتی، هاوبەشیی زۆر لە نێوان عێراق و میسردا هەیەو هەردو وڵات دو جەمسەری گرنگی جیهانی ئیسلامین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×