هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە
  2021-09-18       284       

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە.

ئاوێنە: واین مارۆتۆ، ئەمڕۆ شەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە پێشكەكردنی پشتیوانی و پاڵپشتیكردنی هاوبەشەكانمان لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە بۆ شەڕی دژ بە داعش.

هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەكە.

جەختیشی كردۆتەوە كە پابەند دەبن بە گەرەنتیكردنی نەگەڕانەوەی داعش.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×