پشدەر..دوای دو مانگ لە خۆحەشاردانی، بكوژێك خۆی رادەستی پۆلیس كرد
  2021-09-18       324       

پۆلیسی راپەڕین، ئەمڕۆ شەممە، ئاشكرایكرد، دوای نزیكەی دو مانگ لە خۆحەشاردانی، تۆمەتباری كوشتنی هاوڵاتییەك لە ناحیەی سەنگەسەر سەربە قەزای پشدەر، خۆی رادەستی پۆلیس كرد.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش ئەوەی ڕۆژی 22ی 7ی ئەمساڵ لە ناحیەی سەنگەسەر سەربە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لەلایەن تۆمەتبارێک بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە لە ماڵی هاوڵاتیەک کراو بەو هۆیەوە ژنێک کوژراو دو کەسی تری بریندار کرد تۆمەتبار ڕایکرد بۆ شوێنێکی نادیار."

ئەوەشی وتوە"دوای روداوەکە بە بڕیاری دادوەرو بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمان کرا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار دانیشتوی پارێزگای هەولێرە بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر بەنوسراوێک داوای لە پۆلیسی هەولێر کرد بە دەستگیرکردنی، بەڵام بەهۆی نەبونی زانیاری لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی نەتوانرا دەستگیربکرێ."

پۆلیسی پشدەر ئاشكراشیكردوە"دوای نزیکەی دو مانگ، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر کرد."

پۆلیس هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تۆمەتبارەکە ناوی (ح. ش.) دانیشتوی هەولێر، لە دایکبوی ساڵی 1972، پیشەی کاسبە، تاوانەکەشی لە جەژنی قوربانی ئەمساڵ ئەنجامداوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×